ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە کە خواردنی برۆکلی ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ پشتگیریکردنی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان، بەتایبەتی ئیسترۆجین کە پەیوەندی بە میتابۆلیزم و تەندروستی زاوزێیەوە هەیە.
برۆکلی پێکهاتەی ڕووەکی چالاک لەخۆدەگرێت، لەوانە ئیندۆل-٣-کاربینۆڵ، کە جەستە دەیگۆڕێت بۆ دییندۆلیلمیتان (DIM) ئەم ئاوێتە کاریگەری لەسەر چۆنیەتی شکاندنی ئیسترۆجینی جەستە هەیە .
هەروەها برۆکلی سولفۆرافانی تێدایە کە پێدەچێت هەوکردن کەم بکاتەوە و ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی دڵ , شەکرە و قەڵەوی.
بەپێی زانیارییەکان، خواردنی چەند ژەمێکی برۆکلی لە هەفتەیەکدا ڕەنگە کاریگەری بەردەوامی هەبێت.
لینا بێڵ پسپۆڕی خۆراک و ئەندامی ئەکادیمیای خۆراک و خۆراک بە سکای نیوزی عەرە"سولفۆرافان یارمەتی جگەر دەدات لە ئیسترۆجینی زیادە ڕزگاری بێت و یارمەتی بەرهەمهێنانی پێکهاتەی ئیسترۆجینی سوودبەخشتر دەدات، کە ڕەنگە مەترسی تووشبوون بە هەندێک شێرپەنجەی پەیوەست بە هۆرمۆنەکان کەم بکاتەوە".
بەڵام بێڵ ئاماژەی بەوەدا کە برۆکلی ڕاستەوخۆ ئاستی هۆرمۆنەکان بەرز ناکاتەوە یان دایدەبەزێنێت، بەڵکو پشتگیری لە توانای جەستە دەکات بۆ پرۆسێسکردنی بە شێوەیەکی کاریگەر.
جگە لە کاریگەرییە ئەگەرییەکانی لەسەر ئیسترۆجین، توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە برۆکلی ڕەنگە کاریگەری لەسەر هاوسەنگی هۆرمۆنەکانی دیکە هەبێت، وەک هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن و ئەنسۆلین. بەهۆی پێکهاتەکانی ڕیشاڵ و ڕووەکییەوە، ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە جێگیرکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا و بەرزکردنەوەی هەستیاری ئەنسۆلین.
بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە برۆکلی وەربگریت، باشترە بە سووکیی هەڵمی بکەیت بۆ پاراستنی سولفۆرافانەکەی.