پەتای وەرزی چییە؟ چۆن خۆمان بپارێزین؟

پەتای وەرزی چییە؟ چۆن خۆمان بپارێزین؟

پەتای وەرزی یەکێکە لە ھەوکردنە ڤایرۆسییەکان کە لەسەر ئاستی جیھان بە یەکێک لە بەربڵاوترین پەتاکان دادەنرێت و زۆربەی جار لە کاتی گۆڕانی کەش و ھەوا توشی مرۆڤ دەبێت.

کۆمەڵە نیشانەیەک لە کەسی تووشبودا بە دیار دەکەون ئەوانیش (بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش (تا)، کۆکە، لەش داھێزران و بێ تاقەتی، سەر ئێشە و قورگ ئێشە)
ئازاری ئسك و ماسولكە‌كان نیشانەکان دەکرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بن.
 بۆ ئەوەی لەم پەتا وەرزییە پارێزراو بی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە: 
1- گرنگیدان بە پاک و خاوێنی و شۆردنی دەستەکان.
2- داپۆشینی دەم و لوت لە کاتی کۆکە و پژمین. 
3- مانەوە لە ماڵ لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکان و پشوودان.
4- دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی نیشانەکانی پەتای وەرزییان ھەیە.
5- دەستنەدان لە دەم و چاو و لوت پێش دەست شۆردن.
 لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتای وەرزی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە:
- پشوودان.
- خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو و شلەمەنییەکان.
- گرنگیدان بە خواردنی میوە و سەوزەوات.
چارەسەرە سروشتیەکان بریتین لە خواردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەک (پرتەقاڵ، سێو، سندی)، ئەو میوانە کار لەسەر بەرزبوونەوەی بەرگری لەش دەکەن، خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو و شلەمەنییەکان، هەروەها خۆشتن بە ئاوی شلەتێن تاوەکو بەرگری لەش بەهێزبێت، خۆشت بپارێزە لە جێگای قەرەبالغ و کەسی توشبوو. 

هەروەها باشترین رێکاری خۆپارێزی کە دژی پەتای وەرزییە بریتییە لە خۆکوتان بە ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا و وەرگرتنی دەرمانە ئازار شکێنەکان. 







AM:12:39:13/12/2025