دەرمانێکی نوێی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکی چاو پەسندکرا

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا(FDA) دەرمانی "لیتیناڤا" (Lytenava)ی بەررهەمی کۆمپانیای ئاوتلووک تراپیوتیکسی بۆ چارەسەرکردنی پوکانەوەی ماکولاری پەیوەست بە تەمەن(AMD) پەسند کرد.

پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکە پێش کۆتایی ئەمساڵ دەرمانەکە بخاتە بازاڕەوە و بۆ ماوەی ١٢ ساڵ مافی فرۆشتنی تایبەتی لە بازاڕی ئەمریکادا هەبێت.

ئەم دەرمانە نوێیە لە پێکهاتەی "بێڤاسیزوماب" پێکهاتووە کە دژەتەنێکی ڕێگریکەرە لە گەشەی ئەو بۆڕییە خوێنە نائاساییانەی زیان بە تۆڕی چاو دەگەیەنن.

سەرەڕای ئەوەی لە چارەسەری شێرپەنجەوە وەرنەگیراوە، لیتیناڤا بەتایبەتی بۆ بەکارهێنان بە شێوەی دەرزی بۆ نێو چاو(intravitreal) بەرهەم هێنراوە.

پوکانەوەی ماکولاری پەیوەست بە تەمەن نەخۆشییەکی درێژخایەنی چاوە و دەبێتە هۆی لێڵبوونی بینین، کە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نابینایی لەنێو کەسانی بەساڵاچوودا هەژمار دەکرێت.




PM:12:10:25/07/2026