٥ مەترسیی زۆر خواردنی پرۆتین

ئەمڕۆ میدیاکان و ڕێکلامەکانی خۆراک بەردەوام هانمان دەدەن بۆ بەکارهێنانی بەرهەمە پرۆتینییەکان، بە جۆرێک وا نیشان دەدرێت کە هەرچەندە پرۆتینی زیاتر بخۆین، جەستەمان تەندروستتر دەبێت. بەڵام توێژینەوە زانستییە نوێیەکان پێچەوانەی ئەمە دەسەلمێنن؛ زێدەڕۆیی لە خواردنی پرۆتیندا – بەتایبەت سەرچاوە ئاژەڵییەکان – دەکرێت ببێتە هۆی زیانی جدی بۆ تەندروستی.

مەترسییەکانی ژەمە پرۆتینییە قەبارە گەورەکان
گەشەکردنی ماسولکەکان، چاکبوونەوەی برین و هێشتنەوەی بەرگریی جەستە پێویستیان بە پرۆتین هەیە، بەڵام جەستەی مرۆڤ سنوورێکی دیاریکراوی بۆ مژینی هەیە. دیارترین زیانەکانی زیاده‌ڕەویی لەم مادەیەدا بریتیین لە:

١. بەرزبوونەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری ٢
بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٣، ڕۆژانە خواردنی ١٠٠ گرام گۆشتی سوور، مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی ١١٪ بەرز دەکاتەوە. هەروەها خواردنی ٥٠ گرام گۆشتی پڕۆسێسکراو (وەک سۆسج و هۆت دۆگ) ئەم مەترسییە تا ٢٦٪ زیاد دەکات.

جگە لەوەش، ئەو کەسانەی ڕێژەیەکی زۆر گۆشتی سوور دەخۆن، بە ڕێژەی ٤٠٪ زیاتر لە مەترسیی تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ دان، و ئەم ڕێژەیە بۆ گۆشتی پڕۆسێسکراو دەگاتە ٥١٪. هۆکارەکەشی بۆ چەورییە تێرکراوەکان و بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش ($LDL$) دەگەڕێتەوە.

٢. زیابوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە
توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٤ دەریخستووە کە ئەو ڕژێمە خۆراکییانەی گۆشتی سووریان تێدا زۆرە، مەترسیی شێرپەنجەی ڕێخۆڵە گەورە بە ڕێژەی ٣٠٪ و گۆشتی پڕۆسێسکراو بە ڕێژەی ٤٠٪ بەرز دەکەنەوە. شارەزایان پێشنیاز دەکەن سەرچاوەی گیاکانی وەک نۆک، نیسک، سۆیا، ماسی و ماست لە شوێنی گۆشتی سوور بەکاربهێنرێن.

٣. قەبزی و کێشەکانی کۆئەندامی هەرس
کەمبوونەوەی ڕیشاڵەکان (فیبەر) لەو ڕژێمانەی پرۆتینیان بەرزە و کاربۆهێدراتیان کەمە، دەبێتە هۆی قەبزی و تێکچوونی ڕێڕەوی ڕێخۆڵەکان، چونکە میوە و سەوزەکان پشتگوێ دەخرێن.

٤. زیادبوونی کێش (قەڵەوی)
پرۆتینی زیادە ئەگەر بە ڕاهێنانی وەرزشیی توند نەسوتێنرێت، وەک هەر کایتێک (کالۆری) دیکە دەگۆڕێت بۆ چەوری. بۆ نموونە: نیوە پەرداخ لە سەوزەی کولێنراو نزیکەی ٢٥ کالۆری تێدایە، بەڵام هەمان بڕ لە گۆشتی مریشکی کولێنراو ١٤٠ کالۆری تێدایە.

٥. فشار لەسەر گورچیلەکان
لای ئەو کەسانەی کێشەی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە، ژەمی پرپڕۆتین گوشارێکی زۆر دەخاتە سەر کارکردنی گورچیلەکان و ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلەش زیاتر دەکات.






PM:05:44:28/07/2026