سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
لە وەرزی پایزدا بەمشێوازە پێست بپارێزە
وەرزی پایز، ناسراوە بەوەی کەشوهەواکەی زۆر کاریگەری لەسەر پێست هەیە و وشکی دەکاتەوە و ڕەنگی تێکدەدات، جگەلەوەی ئەگەر ئاگاداری نەبیت ڕەنگە تووشی قڵیشان ببێت و پێستەکەی هەڵبدات.
پسپۆران ڕێنمایی خانمان دەکەن بەمشێوازە پێستیان بپارێزن لە پایزدا:
*پێویستە ئەو پاکەرەوەی بەکاریدەهێنێت، بە هیچ شێوەیەک سابونی تێدا نەبێت و کرێمی بێت بۆ ئەوەی شێدار بێت و وشك نەبێتەوە.
*ئەو پێکهاتانەی بۆ تەقشیرکردنی پێست هەفتانە بەکاریدەهێنیت، باشترە زەیتی سروشتی تێدا بێت تا شێداری پێست بپارێزیت، بۆ نمونە سێ کەوچکی گەورە زەیتی گوێزی هندی یان زەیتی زەیتون و ½ کوپ شەکر، چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ، بیدە لە پێست بۆ ماوەی سێ خولەک مەساجی پێبکە و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، هەفتانە سێجار ئەنجامیبدا. *ڕۆژانە پێست شێدار بکە بە کرێمی تایبەت، بەپێی وشکی و چەوری پێست، بۆ نمونە ئەگەر پێست وشکە دەکرێت ئەو کرێمانە بەکاربهێنیت کە زبدەی کاکاو یان زبدەی ئاژەڵی تێدا بەکارهاتووە، یان بەکارهێنانی ئەو کەپسولانەی تایبەتە بە ڤیتامین ئی، کە پێست لە چرچبوون دەپارێزێت.
*کرێمی تایبەت بە لێوەکانت بەکاربهێنە، چونکە هاوشێوەی پێست وشک دەبێتەوە و دەقڵیشێت، هاوکات هەفتانە دووجار تەقشیری بۆ بکە بە فڵچەی ددان یان بەکارهێنانی شەکر و زەیتێکی سروشتی یاخود کرێمی ڤازلین، کە شێداری دەکات. *پێستی دەستەکانت لە ڕێگای بەکارهێنانی کرێمی شێدارەوە بپارێزە، دەتوانیت گلیسرین و چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ تێکەڵاو بکەیت و بیدەیت لە دەستدەکانت زۆر بەسوودە.
*ڕۆژانە کرێمی دژەخۆر بەکاربهێنە و لە یادی مەکە، چونکە تیشکی خۆر هاوشێوەی هاوین کاریگەری لەسەر پێست هەیە. *پێیەکانیشت هاوشێوەی پێستی بەشەکانی دیکەی لەش، پێویستی بە پاراستن و بەکارهێنانی کرێمی شێدار هەیە بۆی بەتایبەت شەوانە بەرلە نوستن، چونکە تووشی وشكبوونەوە و قڵیشان دەبێت.
AM:10:37:16/10/2019
نرخی دینار دادەبەزێت
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سێ تەوەر تاوتوێ دەکرێت
پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
ئێران چەکدارانی قاعیدە لەژێر ناوێکی نوێدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێگیر دەکات
نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
ئەمڕۆ شاندێكی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
ئەستێرەکان
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
Spee Media