سوودەکانی برۆکلی

بروکلی، یەکێکە لە خواردنە رووەکیە زۆر بەسوودەکان بۆ تەندروستی لەش، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی جۆراوجۆر و دژەئۆکسانە، کە خانەکانی جەستە لە شێرپەنجە دەپارێزێت.


بروکلی رێژەی کالۆری کەمە و کاریگەری لەسەر توانەوەی چەوری هەیە، لەهەمانکاتدا ترشی فۆلیک و ڤیتامین ئەی و سی زۆرە، کە لەش لە ژەهراویبوون دەپارێزن و هاوسەنگی پەستانی خوێن رادەگرێت، بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و کالیسۆم.


لە لایەکی دیکەوە ئەم پێکهاتەیە کاریگەری لەسەر بەهێزبوونی ئێسک هەیە، چونکە رێژەی ڤیتامین کەی زۆرە، کە لە هەمانکاتدا کاریگەری لەسەر بەرگری لەش و بەهێزبوونی بینایی چاوەکان و پاراستنی دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی هەیە.

بەهۆی بوونی ماددەی دژەئۆکسان و ڤیتامین سی و ئی، یاریدەی گەشانەوەی پێست و لابردنی پەڵە و هێڵی چرچی هەیە، پێستیش لە زیانەکانی تیشکی خۆر واتە سەروو بنەوشەیی دەپارێزێت.

 

هاوکات بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی نوێ کە ماڵپەڕی sayidaty ئاماژەی پێکردووە، برۆکلی ماددەیەکی تێدایە کە یارمەتیدەرە لە پاککردنەوەی سییەکانی کەسانی جگەرەکێش، ماددەکە ناوی Sulforaphaneە و دەردانی جۆرێك ئەنزیم زیاتر دەکات کە پێویستە بۆ سییەکان بۆ لەناوبردنی بەکتریا و میکرۆبی ناو سییەکان کە زیان بە کۆئەندامی هەناسە دەگەیەنن و کاریگەرییان دەبێت لەسەر کاری کۆئەندامی هەناسە.

 

جگەرەکێشان بۆ ماوەیەکی زۆر یان کێشانی جگەرەی زۆر ڕۆژانە وادەکات دەردانی هەندێك ئەنزیم کەمببێتەوە، چونکە ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لەگەڵ دووکەڵی جگەرەدا دەچنە ناو سییەکان، کاری کۆئەندای هەناسە کەمدەکەنەوە، و سییەکان پیس دەکەن.

 
بۆیە ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی ڕێك بە بەردەوامی بڕۆکلی دەخۆن، ڕێژەیەکی زۆر لە Sulforaphane وەردەگرن کە وادەکان دەردانی ئەو ئەنزیمانە زیاتربێت کە سییەکان پاکدەکەنەوە، و کاری کۆئەندامی هەناسە باشتر دەکەن.
 
 




PM:05:26:29/11/2019