ڕاپۆرتێکی ئەم دواییە تێچووی کاریگەرییە وێرانکەرەکانی کارەساتەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا لە ساڵی ٢٠٢٢، وەک وشکەساڵی، لافاو، زریان و زریانەکان ئاشکرا دەکات.
کۆمپانیای کریستیان ئەید لیستێکی لە گرانترین زیانەكانی کارەساتی ژینگەیی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ڕووی ماددیەوە کۆکردەوە کە لە نێوان ٣ بۆ ١٠٠ ملیار دۆلار بوو.
زریانی ئیان - 100 ملیار دۆلار
زریانی ئیان زیانێکی زۆری لە سەرانسەری ڕۆژئاوای کوبا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکادا گەیاندووە.
لە ماوەی ٧ ڕۆژدا لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا، زریانەکە لانیکەم ١٥٠ کەسی کوشت و ٤٠ هەزار کەسیش ئاوارەبوون.
وشکەساڵی لە ئەوروپا - ٢٠ ملیار دۆلار
وشکەساڵی هاوینی ساڵی ٢٠٢٢ بە خراپترین وشکەساڵی لە ئەوروپا دادەنرا لە ماوەی ٥٠٠ ساڵدا، کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی خۆراک و وزە، بەردەستبوونی ئاو و گیانلەبەرە کێوییەکان هەبوو، ئاگری لێکەوتەوە و زیانی بە بەروبوومەکان گەیاند.
لافاو لە چین - 12.3 ملیار دۆلار
مانگی حوزەیرانی، باشووری چین زۆرترین بارانبارینی لەدوای ساڵی 1961ەوە بەخۆیەوە بینی، بەهۆیەوە لافاو و زەوی لەرزین، سەدان هەزار کەسیش ناچاربوون ئەو ناوچانە چۆڵبکەن کە تێیدا دەژین.
وشکەساڵی لە چین - ٨.٤ ملیار دۆلار
لە کۆتایی مانگی ئابدا چین گەرمترین پلەی گەرمی هاوینی خۆی بەخۆیەوە بینی لەو کاتەوەی کە پەکین لە ساڵی ١٩٦١ دەستی بە تۆمارکردنی گەرما کردووە، زیاتر لە ٧٠ ڕۆژ پلەی گەرمی زۆر و کەمی بارانبارین کاریگەری خراپی لەسەر حەوزی ڕووباری یانگتزی هەبووە کە ئاو بۆ زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس دابین دەکات.
لافاو لە ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا - 7.5 ملیار دۆلار
لە کۆتایی مانگی شوباتەوە تا مانگی ئازار، ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا تووشی لافاو بوون کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٧ کەس و ئاوارەبوونی ٦٠ هەزار کەس.
لافاوەکەی پاکستان - 5.6 ملیار دۆلار
لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران تا مانگی ئەیلول، لافاو بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 1700 کەس و ئاوارەبوونی 7 ملیۆن کەس لە پاکستان.
زریانی یونیس - ٤.٣ ملیار دۆلار
لە ماوەی پێنج ڕۆژدا لە مانگی شوباتدا، زریانی یونیس وێرانکارییەکی گەورەی لە بەلجیکا، ئەڵمانیا، ئێرلەندا، هۆڵەندا، پۆڵەندا و بەریتانیا دروستکرد و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شانشینی یەکگرتوو رەشەبا بە خێرایی 122 میل لە کاتژمێرێکدا تۆمارکراوە، کە بەهێزترین بایە لە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵدا.
وشکەساڵی لە بەرازیل - ٤ ملیار دۆلار
بەڕازیل لە زۆربەی ساڵی ٢٠٢٢ تووشی وشکەساڵی بووە و ئاستی ڕووباری ئەمازۆن دابەزیوە.
زریانی فیۆنا - سێ ملیار دۆلار
لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا زریانی فیۆنا وڵاتانی کاریبی و کەنەدای گرتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ هەزار کەسیش ئاوارەبوون و لانیکەم ٤ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیش داخران، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر ڕێگاوبان.
لافاو لە کوازولو ناتال و کیپی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقای باشوور - ٣ ملیار دۆلار
لە ماوەی هەفتەیەکدا لە مانگی نیساندا 459 کەس کوژران و زیاتر لە 40 هەزار کەسیش ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین بەندەرەکانی ئەفریقای باشوور.
ئامادەكرنی: نامۆ مەجید