هێزە ئەمنییەکان کۆماری ئیسلامی رێگریان لە بەڕێوەچوونی رێورەسمی (هەڵمەتی زاگرۆسانە) کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان دوێنێ پێنج شەممە بڕیاربوو رێورەسمی( هەڵمەتی زاگرۆسانە) لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دووای پەلکێش و هەڕەشەکردن لە ژینگەپارێزان، ڕێگریان لە بەڕێوەچوونی (هەڵمەتی زاگرۆسانە) کرد.
بە پێی زانیارییەکان بڕیار بوو ئەم ڕێوڕەسمە لە چەندین ناوچە و دەوروبەری بەنداوی مەهاباد بەڕێوە بچێت.
(هەڵمەتی زاگرۆسانە) ڕووداوێکی ژینگەییە کە بۆ ماوەی شەش ساڵە لە هەموو زاگرۆس بە ئامانجی پاراستن و زیندووکردنەوەی ژینگە و دارستانەکان بەڕێوە دەچێت. ئەمساڵیش ئەنجومەنەکانی ژینگە لە دووی سەرماوەزەوە لە بانگەوازێکی سەرتاسەریدا، ئەم ڕێوڕەسمەیان دەستپێکردووە.
لە ئامانجەکانی ئەم هەڵمەتە هۆشیارکردنەوەی گشتی دەربارەی گرنگی ژینگە، پەرەپێدانی کولتووری ژینگەیی و زیندووکردنەوەی دارستانەکانی زاگرۆسن.