سەیدسادق.. لەسەر برینەوەی دارێکی تەمەن ٢٠٠ ساڵ کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە سنووری قەزای سەیسادق بە تۆمەتی بڕینەوەی دارێکی تەمەن ٢٠٠ ساڵ کەسێک دەستگیرکرا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە" لە سنووری شارەدێی بەرزنجە هاوڵاتییەك بە تۆمەتی بڕینی دارێکی تەمەن ٢٠٠ ساڵ دەستگیرکراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی بەدواداچوونەکان ئەم درەختە لە ڕیزبەندی درەختە بە تەمەنەکان هەژمار دەکرێت و لە ئێستاشدا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بەندكراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە کراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە" سروشت و ژینگەیەکی پاك و دروست یەکێکە لەو ڕەگەزانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تەندروستی مرۆڤەوە هەیە، لە پێناو بنیادنان و دروستکردنی ژینگەیەكی تەندروست پێویستە هەموومان بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین". 



AM:09:38:31/12/2024