لە سنووری سیتەك ژمارەیەك داری سرووشتی بڕانەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردەوە، لە گوندی عازەبان لە سنووری سیتەك ژماەرەیەك داری سرووشتی بڕانەوە و تا ئێستاش ئەنجامدەری ئەو كارە دەستگیر نەكراوە، بەڵام پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەبارەی بڕینەوەی ژمارەیەك داری سرووشتی لە سنووری سیتەكی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە راگەیەنراوەکەیاندا هاتووە"لە گوندی عازەبان لە سنووری سیتەك ژماەرەیەك داری سرووشتی بڕانەوە و تا ئێستاش ئەنجامدەری ئەو كارە دەستگیر نەكراوە".

ئاماژە بەوەشكراوە"لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەكە ڕێکخراوە".




AM:11:54:14/02/2025