رانییە.. بەڕێوەبەرێکی گشتی لە رانییە سەدان سنوبەر دەبڕێتەوە

ئەمرۆ پێنجشەممە ١٣ی ئازار رادیۆ دەنگی رانییە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" بەڕێوەبەرێکی گشتی لە ڕانیە زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلاری وەرگرتوە لەپێناو وەرگرتنی پڕۆژە لە بناری حاجیلەو لەناو بردنی سەدان دار سنۆبەر".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە"بەداخەوە زۆر بە نهێنی ماوەی چەند مانگێکە کار لەسەر لەناوبردنی غاباتە بچوکەکەی حاجیلە دەکرێت کە پشتێنەیەکی بچوکی ژینگەییە لە شاری ڕانیە، جێگەی باسە ئەو دارانە بە دەرمان لاواز کراون و زیاتر لە سەدان دار لەناوچون و وشک بوون".

لە کۆتاییی راگەیەنراوەکەشدا داوا لە لایەنی بەرپرس دەکرێت بێتە سەر خەت لەسەر ئەو هەموو بەرتیلکاریەی لە ناوچەکەدا دەدرێت لە پێناو وەرگرتنی زەوی، هۆشداریشدەدا لەوەی" بە پێچەوانەوە شەقام دەهەژێنین".




PM:11:15:13/03/2025