بانکی جیهانی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات، ساڵانە نزیکەی شەش ملیۆن کەس بە هۆی هەوای پیسەوە گیانیان لەدەست دەدەن، دەشڵێت" زیانی پیسبوونی هەوا لەسەر ئابووری، دەگاتە ٥٪ـی کۆی گشتیی بەرهەمی نێوخۆی جیهان".
بانکی جیهانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە"ساڵانە پێنج ملیۆن و٧٠٠ هەزار کەس بەهۆی هەوای پیسەوە لە سەرانسەری جیهان دەمرن. ٩٥٪یان خەڵکی وڵاتانی هەژار و داهات مامناوەندن".
پیسبوونی هەوا، بەشی هەرە زۆری بەهۆی مرۆڤ و کارەکانییەوەیە، لە نێویاندا کشتوکاڵ، پەرەپێدانی شارەکان، ئامرازەکانی هاتووچۆ، پیشەسازی و تەنانەت چێشتلێنان. لە هەندێ ناوچەش، تەپوتۆزی بیابان رۆڵی هەیە.
بانکی جیهانی لە راپۆرتەکەیدا سەبارەت بە چارەسەری ئەو پرسە چەند پێشنیازێک دەخاتەروو لەوانەش " بەڕێوەبەردنی باشتری شارەکان، کۆکردنەوەی داتا بە شێوەیەکی باشتر و وەبەرهێنانی زیاتر لە پاراستنی ژینگە."