ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە لە ناو قەفەزێکدا ٢٠٠ بەچکە سمۆرەی شیرەخۆرە لەلایەن بازگەیەکی حکومەتی هەرێمەوە دەستیبەسەردا گیراوەو، قاچاخچییەکان لە هەوڵدابوون بیبەنە ئێران.
ڤیدیۆکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەنگی پاسەوانێکی بازگەکانی هەرێمی لەسەرە دەڵێت" ئەم ٢٠٠ بەچکە سمۆرە شیرەخۆرە لە چیای زاگرۆس گیراون و قاچاخچییەکان لە هەوڵدابوون بە قاچاخ بیبەنە تاران و تەورێز".
ڤیدیۆکە هەر هێندە زانیاری لەسەرەو پاسەوانەکە زانیاری لە بارەی ژمارەی قاچاخچییەکان و دەستگیرکردنیان و چارەنووسی سمۆرەکانیش ئاشکرا ناکەن.
بۆبینی ڤیدیۆکە جۆینی
تێلیگرامی سپی بکە