ئاگرێكى فراوان لە سنوورى ناڵپارێز کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٣٠ دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی سووتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە" ئاگرێكى فراوان لە سنووری گوندەكانی دۆڵەچەوت و دۆڵەسووری سەر بە شارەدێی ناڵپارێز لە سنوورى پێنجوێن کەوتەوە".
سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانی ئاگرەکە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت" بەهۆى ئاگرەکەوە ٣٠ دۆنم لە پووش و پاوان سووتان".
ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێكردووە.