ئهمڕۆ ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ڕۆژی جیهانی ژینگە ناسراوە، بەم بۆنەیەوە ژینگە دۆستان لە سەرتاسەری جیهاندا چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن و ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرن.
رۆژی جیهانی ژینگە، یان رۆژی جیهانی سازگاری لەگەڵ ژینگە، کە بە (W.E.D)کورتکراوەتەوە، یەکێکە لە ڕووداوە مەزنەکان کە ئێستاکە ساڵانە لە سەرانسەری جیهان ژینگەپارێزان بەمە بەستی پاراستنی ژینگە لەو رۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن و چالاکی ژینگەیی دەکەن و یادی دەکەنەوە.
رۆژی جیهانی ژینگە، لە ساڵی ١٩٧٣بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ژینگەیی دانیشتوانی سەرزەوی لەپێناو بایەخدان بە ژینگەی پاک و سەوزی ژیانی مرۆڤ دیاری کرا.
ئەم رۆژە بۆ یەکەمین جار لە کۆنفرانسێکدا بەناوی ‘مرۆڤ و ژینگە لە ٥ تا ١٥ی یحوزەیرانی ١٩٧٣ ەستیپێکرد، لە سالی ١٩٧٣ دا لەسەر ناوی بابەتێکی تایبەت بەناوی (تەنیا یەک زەوی) یادی کرایەوە، لە ساڵی ١٩٧٤ بەدواوە رۆژی جیهانی ژینگە لە شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەڕێوەچوو.
ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لەچوارچێوەی دروشمی تایبەت، ساڵانە یادی ئەم ڕۆژە دەکاتەوە، دروشمی ئەم ساڵ لەئاستی جیهاندا بریتییە لە (کۆتایی هێنان بە پاشماوەی پلاستیک) لە سەر ئەم بنەمایە و، بە مەبەستی ڕوبەروبوونەوەی مەترسیەكانی پلاستیك وڵاتانی جیهان ئەم یادە بەرز ڕادەگرن.
هاوکات ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە کە هەرێمی كوردستان ساڵانە بایەخ بە چالاكیەكانی ئەم یادە دەدات، لەم چوارچێوەیەدا دەستەی ژینگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پلان و بەرنامەی تایبەتی دەبێت بۆ ئەم یادە، ڕاستە پلاستیک یەکێکە لە گرفتە گەورەکانی بەردەم ژینگە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت جیهان لە كێشەو مەترسیەكانی تری پەیوەست بە ژینگە بێ ئاگایە، بەڵکو چەندین گرفت و ئاریشەی تر هەن کەوا پێویستیان بە هەڵوەستەو کاری جدیە، بەتایبەت بابەتی گۆڕانی کەش و هەوا کە شوێنەوارەکانی لەزۆر ڕووەوە دەرکەوتوون.