ماوەی نزیک ٢٤ کاتژمێرە ئاگرێکی فراوان لە زبڵدانێک لە سۆران کەوتووەتەوە و جیا لە پاشماوەی ماڵان، پاشماوەی نەخۆشخانەکانیشی تێیدا دەسوتێت.
لە دوێنێەوە ئاگر لە زبڵدانی سۆران کەوتەوە و ١٠ تیمی بەرگریی شارستانی سۆران خەریکی کوژراندنەوەی ئاگرەکەن، بەڵام کۆنترۆڵ نەکراوە.
شەوی رابردوو جارێکی دیکە ئاگری زبڵدانەکەی تەشەنەی کرد و رووبەرێکی فراوانتری گرتەوە.
تیمەکانی بەرگری شارەستانی دەڵێن" ئاو ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات و تەنیا خۆڵی بەسەردا دەکەین تا بۆ دەورووبەری تەشەنە نەکات".
بە گوێرەی زانیارییەکان ماوەی نزیک ٢٤ کاتژمێرە ئاگرەکە بەردەوامە و هاوڵاتیانی ناوچەکەی بەهۆی بۆنی ناخۆش و دۆکەڵی زۆر تووشی نارەحەتی کردووە.
جیا لە پاشماوەی ماڵان، پاشماوەی بیناسازی و هەروەها پاشماوەی نەخۆشخانەکان کە کاریگەرییەکی نەرێنی بۆ ژینگە هەیە لەم زبڵدانەدا دەسوتێت.