ئاگرەکەی پێنجوێن کۆنتڕۆڵکرا

نزیکەی سێ ڕۆژ دەبێت ئاگرە لە دارستانەکانی پێنجوێن کەوتۆتەوە لە کۆتایدا ئەم شەو ئاگرەکە کۆتڕۆڵکراوە. 

بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، ئەم شەو کاتژمێر ٧:٣٠ خولەک ئاگرەکەی پێنجوێن کۆنتڕۆڵکرا کە بەهۆیەوە هەزار و ٩٠٠ دۆنم دارستان سوتاوە زیانی بە پێنجی گوندی ناوچەکەش گەیاندوە. 

هەروەها هەر بەهۆی ئاگرەکەوە سەیرانگای سێجاکان لە پێنجوێن سوتاوە، لەگەڵ ئەوەش  دوو گەنجەی خۆبەخش کە یەکێکیان بە رێژەی لە ٧٤٪ ی سوتاوە، ئەوی دیان بەرێژەی ٥٤٪ سووتاوەو هەردووکیان لەبەر زۆری سووتاویەکەیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون. 

هەر سەبارەت بە ئاگرەکە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی دەڵێت'' له‌ ئێستادا كه‌سێك به‌تۆمه‌تی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون به‌رده‌وامه‌".




PM:10:17:30/08/2025