پۆلیسی دارستانی سلێمانی هۆشداریدەدات لەوەی، ئاگرێکی فراوان لە چەند گوندێکی سەر بە ماوەت لە باکوری سلێمانی کەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجی تایبەت بە خۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردووەتەوە" ئاگرێكی فراوان لە سنووری گوندەكانی چۆرك، چاڵە خە زێنە، قازیاوا لە سنوری شارەدێی زەلانی سەر بە شارۆچكەی ماوەت کەوتووەتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئاگرەکەوە هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتان، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بەهۆی تەزووی كارەباوە بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئاگرێکی دیکە ماوەی سێ ڕۆژ لە دارستانەکانی پێنجوێن و پێنج گوند بەردەوام بوو کە بەهۆیەوە هەزار و ٩٠٠ دۆنم دارستان سوتاوە زیانی بە پێنجی گوندی ناوچەکەش گەیاندوە.
هەروەها هەر بەهۆی ئاگرەکەوە سەیرانگای سێجاکان لە پێنجوێن سوتاوە، لەگەڵ ئەوەش دوو گەنجەی خۆبەخش کە یەکێکیان بە رێژەی لە ٧٤٪ ی سوتاوە، ئەوی دیان بەرێژەی ٥٤٪ سووتاوەو هەردووکیان لەبەر زۆری سووتاویەکەیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.