رۆژهەڵاتی کوردستان.. هەڵمەتی زاگرۆسانە لە مەریوان بەڕێوەچوو

لە هەڵمەتی ئەم ساڵی زاگرۆسانەدا ژینگە دۆستان و هونەرمەندان وچین و توێژەکانی دیکە مەریوان لەو رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتی زاگرۆسانەیان دەستپێکردووە و بۆ رواندنی دار وچاندنی دەنکە بەڕوو روویان لە چیاکانی کاڵ و سنوری دەگا شێخان کردووە.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەوزی چیا دەڵێت" هەڵساوین بەپێی نەریتی ئەنجوومەنی سەوزی چیا و ئەو رێگە و رێبازە ژینگەپارێزییە کە گرتوومانەتەبەر، هاتووینەتە ئەم شوێنە کە بە راستی مرۆڤ گریانی دێت کە دەبینێت ئەم هەموو سرووشتە لەنێوبراوە، دەستخۆشی لە خەڵک دەکەم کە بەشداربوون و کارێکی جوانیان بەڕێوەبرد."

ئاماژە بەوەشدەکات کە ژن و منداڵ، گەنج و بەتەمەن لەسەر بانگهێشتی (رێکخراوی چیای سەوزی مەریوان) خۆبەخشانە بەشدارن.
 
ساڵانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەتان هێکتار دارستان و لەوەڕگە بە هۆکاری جیاواز لەنێودەچن، هەر ئەوەش بووەتە هۆی زۆربوونی چالاکیی خۆبەخشانەی ژینگەدۆستان و پارێزەرانی سرووشت.
 
چالاکیی زاگرۆسانە لە ساڵی ٢٠١٨وە لە هەموو ناوچەکانی زاگرۆس دەستیپێکردووە، ساڵانە لەم کاتانەدا لە هەموو پارێزگاکانی نزیک چیای زاگرۆس دەست بە چاندنی ژمارەیەک داری جیاواز دەکرێت.




AM:11:39:14/12/2025