بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی
دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین کۆتاییهاتنی ماوەی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی ڕاگەیاند، کە
ماوەی سێ مانگی خایاند و تێیدا لە ڕێگەی جێگیرکردنی ١١ خاڵی چاودێرییەوە، چاودێریی
دەریاچەی دوکان و ئەو ناوچانەیان کردووە کە ماسییان تێدا ڕاو دەکرێت.
جەبار ئادەم، وتەبێژی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لیژنەیەکی تایبەت
بە قەدەغەکردنی ڕاوی ماسییان لەسەر دەریاچەکان پێکهێنابوو بۆ ڕێگری لە ڕاوەماسی. لەو
ماوەیەدا دەستبەسەر حەوت بەلەم و چەندین کەرەستە و کەلوپەلی ڕاوکردندا گیراوە، هەروەها
ژمارەیەک سەرپێچیکاریش دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی یاسا و دادگا کراونەتەوە؛ هاوکات ٣٤
پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و دۆسیەش بۆ ٤٢ دەستبەسەرکراو ڕێکخرامە.
هەر لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا،
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین داوای لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی
ئاو و وەزارەتی ناوخۆ کرد، خزمەتگوزاریی زیاتر و هاوکاریی زیاتریان پێشکەش بکەن.