بەرپرسانی تەندروستی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاماژە بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی سورێژە دەكەن و، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە چەندین حاڵەتی توشبوون بە سورێژە تۆماركراوە.
بەپێی ئامارێك كە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن بڵاویانكردۆتەوە لەسەرەتای ئەم ساڵەوە 288 حاڵەتی توشبوون بە سورێژە تۆماركراوە، ئەو كەسانەش كە توشی حاڵەتەكە بوون بەسەر 18 ویلایەتی ئەمریكادا دابەش بوون.
بەپێی هەواڵكی ماڵپەری روسیا الیوم ئەو كەسانەی توشی سورێژە لەكەسانی بیانییەوە كە پێشتر نەكوتراون ڤایرۆسەكەیان بۆ گواستراوەتەوە.
سورێژە یەكێكە لە نەخۆشییە گوستراوەكان و بە چەندین ڕیچگا لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوازرێتەوە.
گرنگترین نیشانەكانی توشبوون بەم حاڵەتە بریتییە لە بەرزبونەوەی پلەی گەرمای لەش و هەروەها توشبوون بە هەڵامەت و دڵ تێكەڵهاتی بەردەوام و سوربونەوەی چاو.