زۆرن ئەو كەسانەی كە لە مانگی ڕەمەزاندا بە دەست سەر ئێشەوە دەناڵێنن، پزیشكەكانیش هۆكارەكەی بۆ كەمی شەكر لە خوێنی ڕۆژوانان و نەخواردنی چا و قاوەوە دەگێڕنەوە و بەشێكیشیان بەهۆی نەخۆشییەوە توشی سەر ئێشە دەبن.
پزیشكەكان ئاماژە بەوە دەكەن بۆ ئەوەی كەسی ڕۆژوەوان توشی سەر ئێشە نەبێت، تا پارشێو درەنگتر بكات باشترە هەروەها لە نانی پاشێودا بڕێكی باش لەو خۆراكانە بخوات كە شەكری تێدا، بۆ ئەوەی لە ڕۆژدا توشی كەمبونەوەی ڕێژەی شەكر نەبێت.
هەروەها ئەو كەسانەشی ئالودەی خواردنەوەی چا و قاوەن بەهۆی دابەزینی ڕێژەی كافەین لە خوێنیاندا توشی سەر ئێشە دەبن.
پزیشكەكان ئاماژە بەوەش دەكەن ئەو كەسانەی نەخۆشی فشاری خوێنیان هەیە ڕەنگە بەهۆی نەخواردنی دەرمانەكانیانەوە توشی سەر ئێشە ببن، بۆیە واباشترە سەردانی پزیشك بكەن ڕێنمای پێویست بۆ كاتی بە ڕۆژوو بوون وەرگرن.