كیوی بۆ بۆ لەشی ڕۆژوەوان گرنگە

پسپۆڕانی بواری خۆراكی تەندروست ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی كێوی لە ڕەمەزاندا بە گشتی و لە ژەمی پاشێودا بە تایبەتی زۆر گرنگە، چونكە لە كاتی رۆژوودا ڕێگر دەبێت لە تینوێتی و برسێتی.
بەڕای پسپۆڕە خۆراكییەكان خواردنی كێوی لە پارشێودا پارێزگاری لە ماددە خۆراكیەكانی لەش و شلەمەنیەكان دەكات, ئەمەش وادەكات ڕۆژوەوان هەست بە تینوێتی و برسێتی نەكات و وزە و توانایەكی زیاتری هەبێت.
ئەو پسپۆڕە ئاماژەش بەوە دەكات كە لە پارشێودا باشترە لەگەڵ كیودا هێلكە و نان و مۆز بخورێت, بۆ ئەوەی ڕۆژوەوان لە ڕۆژدا كەم توانا نەبێت.
هەورەها كیوی بڕێكی زۆر لە ڤیتامینەكانی بی و سی تێدایە كە گرنگییەكی زۆری بۆ لەش هەیە و لە چەند كێشەیەكی تەندروستی دەیپارێزێت.




PM:03:22:07/07/2014