توێژینەوەیەكی نوێ كە چەند پسپۆڕێكی بەریتانی ئەنجامیانداوە باس لەوە دەكات، تێكچونی كاتژمێری بایەبۆجی لەش زیانی بۆ جومگەكانی مرۆڤ دەبێتە هۆكارە بۆ هەوكردنی جومگەكان.
توێژینەوەكە لە زانكۆی مانسشتەر ئەنجامدراوە و ئاماژە بەوە دەكات ئەم كاریگەرییە لەسەر كەسانی بەتەمەن زیاترە، چونكە تێكچونی كاتژمێری بایەلۆجی لەش كاریگەری كاریگەری لەسەر خانەكانی ئێسكی بەتەمەنەكان دروست دەكات.
پسپۆڕەكان لە سەرەتای توێژینەوەكەیاندا چاودێری چەند مشكێكی تاقیگەیان كردووە كە بەشێكیان بەتەمەن و بەشێكی دیكەشیان
بچوك بوون، لە ئەنجامدا دەركەوتووە ئێسكی مشكە بەتەمەنەكان، بەهۆی تێكچونی كاتژمێری بایەلۆجیانەوە توشی هەوكردن بووە.
توێژەرەكان داوای لە هاوڵاتیان كردووە كاتژمێری بایۆلۆجی لەشیان ڕێخراوبێت، واتە كاتەكانی نان خواردن و خەوتن دیاری كراو بن و بەشێوەیەكی بەردەوام و ڕێخراویش ڕاهێنانە وەرزشیەكان ئەنجام بدەن بۆ ئەویە لەو كاریگەریانە بەدووربن.