بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئەڵمانی خواردنەوەی قاوە پێش ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان چەندین سودی تەندروستی بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت.
ڕۆژنامەی هافینگتۆن پۆستی ئەمریكی كە ئەنجامی توێژینەوەكەی بڵاوكردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەكات كە خواردنەوەی قاوە پێش ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان وادەكات كە بە ڕێژەی %15 زیاتر چەوری لەش بسوتێت.
بەپێی توێژینەوەكە خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی چالاككردنی سوڕی خوێن بەڕێژەی %30، هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری ماسولكەكان و وزەو توانایەكی زۆری پێدەبەخشت، هەروەها توانای لەش زیاد دەكات بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانی قورس.
پسپۆڕەكان هۆكاری ئەم كاریگەرییە دەگێڕنەوە بۆ بونی ماددەی جلیكۆجینی پێكهاتەی قاوە، كە وزەوتوانا بە ماسولكەكان دەبەخشێت.
پێشتریش توێژینەوەیەكی ئیتاڵی سەلماندبووی كە خواردنەوەی قاوە پێش ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی دەبێتە هۆی چالاككردنی خانەكانی مێشك و بەهێزكردنی بیر.