هۆكاری ئازاری شان بزانە

بەشێكی زۆر هاوڵاتیان بە دەست ئازاری شانەوە دەناڵێنن و بەشێكی ئەو كەسانەش لە گەنجان پێكهاتوون، پسپۆڕانی ئەو بوارەش باس لەوە دەكەن دروست بونی ئازاری شان چەند هۆكارێكی هەیە.
بەڕای پسپۆڕەكان یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی دروست بونی ئازاری شان، هەڵە جوڵاندنێتی یاخود  دەست خستنە ژێر سەر لە كاتی خەوتندا، هەروەها قسە كردن بۆ ماویەكی زۆر بە ئامێری مۆبایل.
پسپۆڕەكان باس لەوەش دەكەن هەندێ لەو ژنانەنەی شیری خۆیان دەدەن بە منداڵەكانیان توشی ئازاری شان دەبن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی شەوانە بۆ مایەكی زۆر و لە كاتی شیرداندا منداڵەكانیان لەسەر دەستیان دادەنێن.
هۆكاری ئازاری شانیش لای ئەو كەسانەی كە بەتەمەنن دەگەڕێتەوە بۆ هەوا گۆڕكێ و گۆڕانی كەش و هەوا یاخود بەهۆی هەوكردنی دەمارەكەی ملەوە ڕودەدات.
بۆ چارەسەركردنی ئەم حاڵەتەش  پسپۆڕەكان داوا لەو گەنجانە دەكەن  كە ئازاری شانیان هەیە ڕاهێنانی بەهێزكردنی ماسولكەی شان ئەنجام بدەن، بۆ كەسە بەتەمەنەكانیش باشترە، دەرمانی دژە هەوكردن بەكاربهێنن، بەمەرجێك ڕای پزیشكی پسپۆڕ لەو بارەوەیەوە وەربگرن.




PM:02:03:17/07/2014