بەچی دەستت وشك بكەیتەوە باشە؟

چەند توێژەرێكی زانكۆی ویست مینستەری بەریتانیا، توێژینەوەیەكی نوێیان لەسەر دەست شتن و وشكردنەوەی دەست ئەنجامداوە و، بۆیان دەركوتووە كە وشكردنەوەی دەست بە دەسڕی كاغەز تەندروست ترین ڕێگایە.
توێژەرەكان باس لەوە دەكەن وشكردنەوەی دەست بە دەسڕی كاغەزی ڕێگایەكی ئاسانتر و تەندروسترە بە بەراورد بە وشكردنەوە بەو ئامێرە كارەباییانە یتایبەت بە وشك كردنەوەی دەست دروستكراون.
توێژەرەكان گەشونەتە ئەو ئەنجامەی دەسڕی كاغەز بە 10 چركە %96 دەست وشكدەكاتەوە و بە 15 چركەش %99ی وشكەدەكاتەوە، بەڵام بۆ وشكردنەوەی %99 دەست بە موجەفە پێویستی بە 45 چركە وەستانە لەبەردەم ئەو ئامێرەدا.
توێژینەوەكە باس لەوەش دەكات كە كەم كەس هەیە بتوانێت ئەو ماوەیە لەبەردەم ئەو ئامێرەدا بوەستێت و، دەست بە جوانی وشك نابێتەوە، ئەمەش ڕەنگە زیانی تەندروستی بەدواوە بێت چونكە 
دەستی تەڕ ڕێگایەكی ئاسانتر و خێراترە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆس و میكرۆبە زیان بەخشەكان بە بەراورد بە دەستی وشك.




PM:03:53:19/07/2014