دارچینی لە لەرزین دەتپارێزێت

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ كە چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی ئەنجامیانداوە، دارچینی دەتوانێت پارێزگاری كەسانی بەتەمەن بكات لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی پاركنسۆن كە دەبێتە هۆی لەرزینی پەلەكان.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی راش لە ویلایەتی ئیلیونی ئەمریكا ئەنجامیانداوە و بۆیان دەركەوتووە كە دارچینی تایبەتمەندیەكی هەیە؟، ئەویش پاراستنی چەند خانەیەكی مێشكە كە هۆكاری توشبوونن بە نەخۆشی پاركنسۆن.
بەڕای پسپۆڕەكان دارچینی ڕێگری دەكات لە گۆڕانكاری خانەی و بیۆمیكانیكی و ناوەكی ئەو خانانە ئەمەش بەهۆی جۆرە ماددەیەكەوە كە بە بنزواتی سۆدیۆم ناسراوە.
توێژەرەكان تاقیكردنەوەكەیان لەسەر چەند مشكێكی تاقیگەی ئەنجامداوە و دوای پێدانی دارچینی پێیان، دەكەوتووە كە خانەكانی مێشك و جوڵەی مشكەكان چالاكتربووە.
پێشتریش چەند پسپۆڕێكی زانكۆی كالیفۆڕنیا، بۆیان دەركەوتبوو كە چەند ماددەیەكی پێكهاتەی دارچینی، ڕیچگری دەكات لە كۆبونەوەی ئەو پرۆتینانەی بەرپرسن لە ئەگەری توشبونی كەسانەی بە تەمەن بە نەخۆشی زەهایمەر.




PM:02:58:23/07/2014