چەند پسپۆڕێكی بەریتانی سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگایەكی نوێن بۆ دیاریكردنی نەخۆشی شێرپەنجە بەكاتێكی كەمتر و بێ ئەنجامدانی چەندین پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر.
ئەو ڕێگا نوێییە تەكنەلۆژییە و بریتییە لە تیشكی لێزەر كەلەڕێییەوە دەتوانرێت نەخۆشی شێرپەنجە لەچەند چركەیەكدا دیاری بكرێت، زوو دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكەش ئەگەری چاكبونەوەی ئەو كەسی توشبوو خێراتر دەكات.
دەزگا ڕاگەیاندنەكانی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم تەكنەلۆژیا نوێییە بۆ دیاریكردنی نەخۆشی شێرپەنجە هێشتا لەسەرەتادایە و، لەئێستادا گروپێك توێژەرە لە زانكۆی بێرمنگهام سیتی سەرقاڵی پەرەپێدانی زیاتر تەكنەلۆژیاكەن.
زاناكان پێشبینی دەكەن كە لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ئەم تەكنەلۆژیاكە نوێییە لە زۆربەی نەخۆشخانەكاندا بۆ دیاریكردنی نەخۆشی شێرپەنجە بەكاربهێنرێت.
ئەم ڕێگایە بریتییە لە بەركەوتنی تیشكی لێزەر بەر ئەو ناوچەییەی گومانی توشبونی لێدەكرێت بە شێرپەنجە و دواتر لە ماوەی كەمتر لە خولەكێكدا شوێنە گوماناوییەكە نیشانەیەكە بۆ ئامێرە تەكنەلۆژییەكە دەنێرێت كە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە یەكلایدەكاتەوە.