ئەسپرین ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجە كەمدەكاتەوە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ كە چەند پسپۆڕێكی بەریتانی ئەنجامیداوە، حەبی ئەسپرین كاریگەری ئەكتیڤی لەسەر تەندروستی لەش دەبێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.
توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی زانكۆی شازادە مارییەوە ئەنجامدراوە و، توێژەرەكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر 200 توێژینەوەی پێشوو كردووە كە لەسەر كاریگەرییەكانی ئەسپرین لەسەر تەندروستی لەش ئەنجامدراوە.
سەرپەرشتیارنی توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكەن گەر هەر كەسێكی بەریتانی تەمەن سەروو 50 ساڵ، بۆ ماوەی 10 ساڵ حەبی ئەسپرین بخوات، ئەوا ژمارەی قوربانیانی شێرپەنجە 130 ههزار كەس كەمدەبۆوە.
توێژینەوەكە باس لەوەش دەكات كە حەبی ئەسپرین هاتوچۆی خوێن بە دەمارەكاندا ئاسان دەكات و ڕیچگری لە كۆبونەوەی كۆلیسترۆڵ دەگرێت، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە جەڵتە كەمدەكاتەوە.
لەگەڵ ئەو سودانەشدا پسپۆڕەكان هۆشداری دەدەن لە بەكارهێنانی حەبی ئەسپرین بەبێ ڕای پزیشكی پسپۆڕ و بە هۆكارێكی توشبوون بە خوێن بەربونی ناوەكی دادەنێن.




PM:03:16:12/08/2014