كارگێڕی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی ڕێگا دەدات بە بەكارهێنانی جۆرە چارەسەرێكی نوێ كەو لە توانیادایە، نەخۆشی شێرپەنجە چاكبكاتەوە.
ئەم دەرمانە نوێیە ناوی بیلینستاتە و لەلایەن چەند زانایەكی لاتیڤیەوە دروستكراوە و، پاش ئەنجامدانی چەندین توێژینەوە و تاقیكردنەوەش لەسەر دەرمانەكە، كارگێڕێ خۆراك و دەرمانی ئەمریكی ناسراو بە FDA مۆڵەتی بڵاوكرنەوەی داوە.
ئەو توێژینەوانەی لەسەر ئەم دەرمانە ئەنجامدراوە ماوەی 13 ساڵی خایاندووە و زاناكان لەو ماوەیەدا چەندین تاقیكردنەوەیان ئەنجامدراوە، دواین ئەو تاقیكردنەوانەی لەسەر چەند كەسێك بووە توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە غودە لیمافوییەكان بووە، كە بۆتە هۆی چاكبونەوەیان لە نەخۆشییەكە.
زاناكانی لاتیڤیا ئەم دۆزینەوەیە زۆر بە گرنگ دادەدەن لە مێژوی زانستی وڵاتەكەیاندا، چونكە ئەمە بۆ یەكەمجارە جۆرە چارەسەرێكی ئەو وڵاتە لایەن كارگێڕی خۆراك و دەرمانی ئەمریكییەوە ڕێگا بە بڵاوكردنەوەی دەدرێت.
زاناكان پێشبینی دەكات كە بەم زووانە ئەو جۆرە چارەسەرە لە سەرجەم نەخۆشخانەكانی جیهاندا بەكاربهێنرێت.