ژیانێكی تەندروست لە نەخۆشییەكانی چاو دەتپارێزێت

كۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ پزیشكانی چاوی ڕایدەگەیەنێت كە شێوازی ژیانێكی تەندروست مرۆڤ لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی چاو دەپارێزێت، لە تایبەت لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا.
پسپۆڕەكانی ئەو كۆمەڵەیە ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی سەوزە و میوە و خۆراكە پڕ ڤیتامینەكان و ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان، بە بنەما سەرەكییەكانی ژیانێكی تەندروست دادەنرێن، دەبنە هۆی پاراستنی لەشە لە چەندین نەخۆشی.
بەڕای پسپۆڕەكان خۆراكە تەندروست و پڕ ڤیتامینەكان دەبنە هۆی وەستاندنی ئەو گۆڕانكارییانەی لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا لە تۆڕی چاودا دروست دەبێت.
گرنگترین ئەو خۆراكانی پسپۆڕانی چاوی ئەڵمانیا ئاماژەیان پێداوە بریتییە لە سپێناخ و كەلەرم و توو و عەلی بابا.
پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیانیش دەكەن كە بەشێوەیەكی بەردەوام ڕاهێنانە وەرزشییەكان ئەنجام بدەن و دوریشبكەونەوە لە جگەرەكێشان چونكە دوكەڵی جگەرە دەبێتە هۆی كزبونی چاو و دروستبونی پەڵە لە تۆڕی چاودا بە تایبەت لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا.





PM:03:33:03/09/2014