سودێكی بیبەری تون

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ماددەكانی پێكهاتەی بیبەری توون چەندین سودیان بۆ لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەمدەكەنەوە.
توێژینەوەیەك كە چەند پسپۆڕێكی كەنەدی ئەنجامیانداوە دەریخستووە كە هەفتانە دووجار خواردنی بیبەری توون لەگەڵ ژەمەكانی ناخواردندا، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بیبەری توون دەبێتە هۆی دەردانی پرۆتینی ئەندرۆجین بەشێوەیەكی ڕێخراو كە یەكێكە لەو پرۆتینانەی لەلایەن پرۆستاتەوە دەدەدرێت و كاریگەری هەیە لەسەر ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.
لەلایەكی دیكەوە توێژینەوەیەكی نوێوان هەردوو زانكۆی كالیفۆڕنیای ئەمریكی و كیۆی ژاپۆنی دەریخستووە كە ماددەی كاپسینی پێكهاتەی بیبەری توون، جگە لەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات كەمدەكاتەوە، كاریگەری لەسەر ڕیخۆڵەكان هەیە و لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەیانپارێزێت.





PM:03:09:06/09/2014