چەند توێژەرێكی بەریتانی ڕێگایەكی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكانی جومگە، ئەویش لەڕێی بەكارهێنانی پرۆگرامێكی نوێی كۆمپیتەرییەوە.
پسپۆڕەكانی زانكۆی باس لە بەریتانیان لەڕێی ئەو جۆرە پرۆگرامەوە دەتوانن شوێنی ئازاری جومگەكانی هۆكارەكەی دەستنیشان بكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ دیاركردنی كێشەكانی جومگە.
ئەم پرۆگرامە نوێییە وێنەیەكی تیشكی جومگە پیشانی پزیشكی پسپۆڕ دەدات بەجۆرێك كە وێنەكە بە ڕادەیەك ڕوون و ئاشكرایە كە پزیشكە دەتوانێت لەڕێییەوە جۆری نەخۆشی شەو كەسە دەستنیشان بكات، بە تایبەت ئەو كەسانەی كە كێشەی جومگەی ئەژنۆیان هەیە.
ئەم ڕێگا نوێییە جگە لەوەی بڕە پارەیەكی كەمی تێدەچێت، ڕێگایەكی ئاسانترە و دەستنیشانكردنی حاڵەتەكانیش بەشێوەیەكی وردتر دەبێت.
ئاماری دەزگا تەندروستییەكانی بەریتانیا دەریخستووە كە كەسێك لەكۆی دوو كەس بەدەست كێشەی ئازار ئەژنۆوە دەناڵێنن.
پێشبینی دەكرێت بەكارهێنانی ئەم پرۆگرامە نوێییە لە ساڵی 2030دا بگاتە ڕێژەی %66 ئەویش بەهۆی زیادبونی ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی دروستبونی ئازاری جومگە بە تایبەت پیر و قەڵەوی.