جانتای قوتابخانە ئەم زیانانەی بۆ منداڵ هەیە

توێژینەوەیەك نوێ‌ كە لە زانكۆی واشنتۆن ئەنجامدراوە باس لەوە دەكات كە ساڵانە 15 هەزار منداڵ بەهۆی ئازاری پشت و ملەوە دوچاری رشانەوە دەبن رەوانەی نەخۆشخانەكان دەكرێت، هۆكاری ئەم ئازارەش هەڵگرتنی جانتای قورسی قوتابخانەكانە.
پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كە هەڵگرتنی جانتای قورس لە لایەن منداڵانەوە وادەكات كە ئەو منداڵە بە بەردەوامی هەست بە ماندوێتی بكات و ئازاریش لە ماسولكە و جومگەكانیدا دروست بێت، هەروەها باس لەوەش دەكرێت هەڵگرتنی جانتای قورس كار لەسەر سییەكانی منداڵ دەكات و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەناسەدانی ئاسان نەبێت.
پزیشكەكان ئاماژە بەوە دەكەن هەتا جانتای منداڵا گەورەتر و قورستر بێت ئازار لە هەندێ ناوچەی لەشدا زیاد دەكات بە تایبەت لەكاتی ڕۆشتندا  كە دەبێتە هۆی دروستبونی ئازار لە ماسولكەكانی مل و شاندا، ئەمە جگە لەوەب ئازار لە قاچ و پێیەكانی منداڵیشدا دروست دەبێت.
پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئامۆژگاری دایكان و باوكان دەكەن كە جانتای بچوك و كەم كێش بۆ منداڵەكانیان بكڕن، وەنەهێڵن منداڵەكانیان شتی زیادە لە جانتاكانیاندا دابنێن.




PM:03:56:23/09/2014