لەتوێژینەوەیەكی نوێدا دەركەتووە كە ژنان باشتر لە پیاوان توانای بینینی رەنگەكانیان هەیە و، دەتوانن هەندێك رەنگ دەبینن كە پیاوان ناتوانن بیبینن.
بەپێ بەپێی توێژینەوەكە دەركەتووە كە ئەو بەشانەی مێشك كەبەرپرسن لە پۆلینكردنی رەنگەكان لەلای ژنان بەهێزترو چالاكترن وەك لە پیاوان، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئافرەتان گونجاوتربن بۆ دەستنیشانكردنی رەنگەكان و هەڵبژاردنی كەل وپەلەكانی ناوماڵ.
هۆكاری ئەم جیاوازیەش لە پیاواندا بەمرانبەر بە ژنان، دەگەرێتەوە بۆ بەرزی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن لە پیاواندا.
پێشتریش چەند توێژینەوەیەك دەریانخستووە كە ژنان بە گشتی هەستی بیستن و تامكردنیان لە پیاوان بەهێزترە.