لە ڕۆژانی جەژندا هاوڵاتیان بڕێكی زۆری خواردنە جیاوازەكان دەخۆن، كە ئەمەش زیانی تەندروستی هەیە، پسپۆڕانی بواری تەندروستیش چەند ئامۆژگاریەكیان بۆ ڕۆژانی جەژن دیاریكردووە:
1-پێویستە لەسەر هاوڵاتیان لە ڕۆژانی جەژندا بڕێكی كەمی گۆشتی سور بخۆن، باشتریشە زیاتر گرنگی بە خورادنی گۆشتی سپی بدەن.
2-پێویستە لەڕۆژانی جەژندا شەربەت و خواردنەوە گازییەكان بەبڕێكی كەم بخورێنەوە، چونكە ئەو خواردنەوانە دەبنە هۆی هەڵاوسانی گەدە و، كاریگەری لەسەر شەكرەی خوێن دروست دەكەن.
3-باشترە بڕێكی كەم لە شیرینی بخورێت، بە تایبەت نوقڵ و چكلێت چونكە ئەو شیرینیانە ئارەزوی خواردن زیاد دەكەن ئەمەش هۆكارێكە بۆ زیاد بوونی كێش.
4-بڕێكی زۆری زەڵاتە و سەوزەكان بخورێت بە تایبەت لە ژەمی ئێواراندا، چونكە زەڵاتە و سەوزەكان بڕێكی كەمی گەرمۆكەی تێدایە, بە تایبەت سەوزەكانی وەك جەرجیر و خەیار و بیبەر.
5-پێویستە كەسانی بە تەمەن بە هەموو جۆرێك لە خواردنی گۆشتی سورر بەدووربن، چونكە زیانی زۆری تەندروستی هەیە.
6-واباشترە خواردنی ژەمەكان بە ڕۆن ئامادە نەكرێت، بەڵكو لەبری ئەوە زەیت بەكاربهێنرێت، بە تایبەت زەیتە ڕووەكیەكانی وەك زەیتی زەیتون و زەیتی گوڵەبەڕۆژە.
7-پێویستە بڕێكی زۆری ئاو بخورێتەوە، كەمترین بڕی چاو قاوە و خواردنەوە پڕ كافەینەكانبخورێتەوە، چونكە زیانیان بۆ تەندروست هەیە و كێشە بۆ كۆئەندامی هەرس دروست دەكەن.