كۆمەڵێك گەنجی سعودی سەركێشییەكی جیاواز ئەنجام دەدەن و لەكاتی ڕۆشتنی ئۆتۆمبیلەكەیاندا تایەكانی دەگۆڕن.
لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا دەردەكەوێت كە 6 گەنجی سعودی لەكاتی ڕۆشتنی ئۆتۆمبیلەكەیاندا، تایەكانی دەگۆڕن، ئەمەش دوای ئەوەی ئۆتۆمبیلەكە دەخەنە سەر لای راست بۆ ئەوەی لای چەپی بەرزبێتەوە، دواتریش دەست دەكەن بە گۆڕینی تایەكان.
ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە كە ئەو گەنجانە بە ماوەیەكی كەم وئەو كارە ئەنجام دەدەن، بێ ئەوەی ڕوبەڕووی هیچ كێشە و گرفتێك ببنەوە.
ساڵانە لە سعودیە ژمارەیەكی زۆر لە گەنجان دەبنە قوربانی، ئەمەش بەهۆی زۆری ئەو سەركێشیانەی ئەنجامی دەدەن لە كاتی شۆفێریدا.