میشێل ئۆبامای خێزانی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا لەگرتەیەكی ڤیدیۆدا لەگەڵ شێلم سەما دەكات.
مەبەست لەم كارەی میشێل ئۆباما، هاندانی خواردنی سەوزەیە، بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی قەڵەوی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە لە هەڵكشانێكی بەردەوامدایە.
گرتەكە لە ماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا بە ملیۆنان بینەری لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا كۆكردۆتەوە.
میشێل ئۆباما بەردەوام لە دەركەوتنەكانیدا هەوڵی كەمكردنەوەی ڕێژەی قەڵەوی دەدات، خەڵكی هۆشیار دەكاتەوە لەو دیاردەیە.