ئازاری جومگە و كەم خەوی توشی خەمۆكیت دەكەن

توێژینەوەیەكی ئەمریكی دەریخستووە كە هەوكردن و ئازاری جومگەكان لەگەڵ ناڕێكی لە كاتی و ماوەی خەودا، هۆكارێك بۆ توشبوون بە خەمۆكی.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی ئەلاباما لەسەر 367 كەس ئەنجامدراوە و، پسپۆڕەكان بۆیان دەركەوتووە كە هەوكردن و ئازاری جومگەكان هۆكارێكن بۆ تێكچونی خەو، ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر خانە دەمارییەكان مێشك لە داهاتوودا.
پاش پرسیاركردن لە بەدشاربوانی توێژینەوەكە  توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە كە %70ی بەشداربوان بەهۆی ئازاری جومگەوە بەردەوام لەشەواندا كێشەی خەویان هەیە و زۆرینەشیان نیشانەكانی توشبوون بە خەمۆكیان تێدا دەركەوتووە.
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە دوای ساڵێك دووبارە چەندین پرسیاریان ئاڕاستەی بەشداربوانی توێژینەوەكە كردۆتەوە و بۆیان دەركەوتووە كە ئەو كەسانە لەگەڵ ئازاری جومگە و مەخەویدا، نیشانەكانی توشبوون بە خەمۆكیس لایان زیادی كردووە.
ئامارەكان دەریدەخەن كە %15 ئەو ئەمریكیانەی تەمەنیان لە سەروو 35 ساڵییەوەیە، كێشەی هەوكردنی و ئازاری بەردەوامی جومگەیان هەیە و، ئەمەش كاریگەری لەسەر كات و شێوازی خەویان دروست كردووە.




PM:02:00:20/10/2014