وێنە.. ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌كانی جیهان له‌ ڤیستیڤاڵی كان

فیستیڤاڵی كان ڕۆژی ١٤ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و تا به‌رواری ٢٥ی ئه‌م مانگه‌ درێژه‌ی ده‌بێت کە به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ستێره‌كانی سینه‌ما خولی (٧٧)مینی ڤیستڤاڵەکە لە شاری کەنار دەریایی کانی فەرەنسا به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ به‌شداری (٣٥) هه‌زار به‌شداربوو له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، خولێكی نوێی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ كرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی میدیاكان ده‌ركه‌وتنه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌ستێره‌كانه‌ له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا.

هەروەها لە میانی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵەکەدا نزیکەی (١٥٠) فیلم لەو ماوەیەدا نمایش دەکرێن کە (٢٢)یان لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکین بۆ وەرگرتنی خەڵاتی چڵە خورمای کان.

ڤیستیڤاڵی کان لە ساڵی (١٩٤٦) دەستیپێکردووە و یەکێکە لە ھەرە فیستیڤاڵە پێشکەوتووەکانی فیلمە بەناوبانگەکان لە جیھاندا.

وێنەی بەشێک لە ئەکتەران و کەسایەتییە دیارەکانی جیهان


AM:08:51:22/05/2024