بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی ئندیپێندتی بەریتانی یەكێك لەو ماددانەی لە پێكهاتەی بروكلی و قەرنابیتدا بونی هەیە، دەتوانێت چارەسەری ئەو منداڵ و هەرزەكارانە بكات كە بەدەست نەخۆشی ئۆتیزمەوە دەناڵێنن.
توێژەرە بەریتانییەكان لەڕێی دەرزییەوە ماددەی سۆلفۆرفنیان كردۆتە لەشی منداڵ و هەرزەكارانی توشبوو بە ئۆتیزمە و ئەو ماددەی بۆتە هۆی باشتربونی باری تەندروستیان، ئەم ماددەیەش یەكێكە لە ماددەكانی پێكهاتەی بروكلی و قەرنابیت.
توێژینەوەكە لەسەر 44 كەسی تەمەن 13 بۆ 27 ساڵ ئەنجامدراوە و ماددەی
سۆلفۆرفن دراوە بە 40 لەو كەسانە، لە ئەنجامدا گۆڕانكاری هەڵسوكەوتی 26یان دروست بووە، ئەمەش وای لە توێژەرەكان كردووە بر لە دروستكردنی دەرمانێك بكەنەوە لەو ماددەیە.