بەپێ ئەنجامی توێژینەوەیەكی بەریتانی زۆرێك لەو ژنانەی كە كێشەی قەڵەویان هەیە، مەترسی لەسەر ژیانی منداڵەكەیان هەیە و ئەگەری مردنیان زیاد دەبێت، بە تایبەت پێش لەدایكبونی منداڵەكانیان.
توێژینەوەكە لەسەر 4100 ژنی دووگیان ئەنجام دراوە لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵی خایاندووە و لەو ماویەدا بەشێوەیەكی بەردەوام چاودێری باری تەندورستیان ئەو ژنانە كراوە.
ئەنجامەكان دەریانخستووە كە بەشێكی ئەو ژنانەی كێشیان زیادبووە منداڵەكەیان پێش لەدایكبون لە منداڵدانیاندا مردووە، بەڵام ئەم حاڵەتە لای ئەو ژنانە ڕوینەداوە كە كێشی لەشیان ئاسایی بووە.
بەپێی توێژینەوەكە لەكۆی هەزار منداڵی ژنانی قەڵەوی دووگیان، 9 منداڵیان یان لە منداڵدانیاندا دەمرن، یاخود ساڵێك دوای لەدایكبونیان.
توێژەرەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە پێویستە دایكان رەچاوی باری تەندروستیان بكەن و، ئەو خواردنانەی كە دەیخۆن لەكاتی دووگیان بوندا بەجۆرێك بێت نەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەشیان.