بە چارەسەرێك پیرەكان گەنج دەكرێنەوە

چەند زانایەكی ئەمریكی ئاشكرای دەكەن كە دەتوانرێت لەڕێی بەكارهێنانی چەند خانە و پرۆتینێكی تایبەتەوە، دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون كۆنترۆڵ بكرێت و ڕێگری لێبكرێت.
چەند پسپۆڕێكی زانكۆی هارڤارد لەئەمریكا، ئاشكرای دەكەن كە دەتوانرێت لەڕێی گۆڕانكاری كردن لە جینەكانی تایبەت بە پیری و گەنجی، دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون ڕابگرن و مرۆڤ بە گەنجی بهێڵنەوە.
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە پاش چەندین لێكۆڵینەوەی پزیشكی ئەو جینانەیان بۆ ئاشكرا بووە كە هۆكاری دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون و مانەوە بە گەنجین، بۆیە لەئێستادا دەتوانرێت لەڕێی وەستاندنی جینی تایبەت بە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری و چالاك كردنی كاری جینی گەنجی، دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون بوەستێنرێت و مرۆڤ بە گەنجی بمێنێتەوە.
ئەم تاقیكردنەوەیە لەسەر چەند مشكێك تاقیكراوەتەوە و لەڕێی لێدانی دەرزییەكی پرۆتینیەوە توانراوە بۆماوەی هەفتەیەك پیربونی خانەكانیان ڕابگیرێت.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە دەتوانرێت بە سود وەرگرتن لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە لە داهاتوودا دەرمانێك دروست بكرێت كە پیربوون ڕابگێت و ئەو كەسانەش كە پیربوون بیانگەرێنێتەوە بۆ گەنجی.





PM:02:37:09/11/2014