گەڵا سەوزەكان لە شەكرە دەتپارێزن

توێژینەوەیەكی پزیشكی كە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە باس لەوە دەكات ڕۆژانە خواردنی گەڵا سەوزەكان لەگەڵ ژەمەكانی نانخواردندا، مرۆڤ لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە دەتپارێزێت.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن خواردنی سەوزەكان بەگشتی و سپیناخ و كاهوو بە تایبەتی، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی توشوبون بە نەخۆشی شەكرە، بەڕێژەی %14.
توێژەرەكان ئەنجامی شەش توێژینەوەیان كۆكردۆتەوە كە پێشتر لەسەر 220 هەزار كەس ئەنجامدراوە, لە سەرجەم توێژینەوەكانیشدا باس لەوەكراوە بەهۆی بونی ڕێژەیەكی زۆری ماددەی دژە ئۆكسید لەو سەوزانەدا دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو كەسانە لە ئەگەری توشبوون بە شەكرە بەدووربن.
پسپۆڕەكان ڕاشیدەگەیەنن كە جگە لەوە سەوزەكان، خواردنی میوەش سودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ئەگەری توشبوون بە شەكرە كەمدەكاتەوە، بۆیە ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن كە ڕۆژان 300 گرام سەوزە و میوە بخۆن.




PM:02:05:15/11/2014