گۆڤارێكی ئەڵمانی ئاماژە بەوە دەكات كە سەرمای زستان كاریگەری لەسەر ئەو كەسانە هەیە كە بەدەست نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدانەوە دەنالێنن.
دەرمانخانەی نوێ كە ناوی گۆڤارێكی ئەڵمانییە، لە زاری چەند پسپۆڕێكەوە ئاماژە بەوە دەكات كە سەرمای زستان كاریگەری لەسەر تەندروستی ئەو كەسە بەتەمەنانە هەیە كە بەدەست نەخۆشیەكانی ڕەبۆ و گیرانی بۆرییەكانی هەناسەدانەوە دەناڵێنن.
پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە هەوای سارد دەبێتە هۆی ڕەقبونی بۆرییەكانی هەناسەدان و تەسكبونەوەی زیاتری ئەو بۆریانە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی كۆكە و هەناسە توندی.
گۆڤارە ئەڵمانییەكە داوا لە كەسانی توشبوو بە ڕەبۆ دەكات كە بەردەوام سپرای نەخۆشی ڕەبۆ لەگەڵ خۆیاندا هەڵبگران، بە تایبەت لە كاتی سەرما و دابەزینی پلەی گەرمادا، هەروەها بڕێكی زۆر لە شلەمەنییەكان بخۆنەوە و گرنگیش بدەن بە ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان، بەو مەرجەی ڕاهێنانەكان لە شوێنی داخراودا ئەنجام بدرێن و ئەو كەسانە بەركەوتنیان لەگەڵ هەوای سارددا نەبێت.