سودی خواردنە ڕەنگ پرتەقاڵییەكان

پسپۆڕانی خۆراكی لە چەندین توێژینەوەدا بۆیان دەركەوتووە كە كاریگەری خۆراك بەپێی ڕەنگەكەی گۆڕانی بەسەردا  لەم ڕووەشەوە، توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی دەریخستووە خواردنی ئەو خۆراكانەی ڕەنگێكی پرتەقاڵیان هەیە ئەگەری توشبوون بە جۆرە جیاوازەكانی نەخۆشی شێرپەنجە كەمدەكەنەوە.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی هارڤارد ئەنجامیانداوە و ماڵپەڕی چاودێری تەندروستی ئەمریكی ئەنجامەكەی بڵاوكردۆتەوە.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی ئەو خۆراكانەی ڕەنگیان پرتەقاڵییە، بە تایبەت گێزەر و مەنگە و قەیسی و قۆخ، دەبنە خۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بەڕێژەی %32.
توێژینەوەكە كاریگەری ئەم خۆراكە ڕەنگ پرتەقاڵییانە دەگێرێتەوە بۆ بونی پێكهاتەی بیتا كارۆتینی دژە ئۆكسید، كە بەبڕێكی زۆر لە پێكهاتەی خۆراكە ڕەنگ پرتەقاڵییەكاندا بونی هەیە.
ئەو ماددە دژە ئۆكسیدانە دەبنە هۆی وەستاندنی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان، ئەمەش ئەگەری توشبوون و مردن بەو نەخۆشییە كەمدەكاتەوە.




PM:02:10:10/12/2014