بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە كە ماددەكانی پێكهاتەی ناوكی ترێ، سودێكی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كە بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەوە دەناڵێنن و چاكبونەوەیان خێرا دەكات.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی ئوستورالی لە زانكۆی ئوستورالیا ئادیلاند ئەنجامیانداوە و گۆڤاری پلۆس وەن ئەنجامەكەی بڵاوكردۆتەوە.
پسپۆڕەكان ئاشكرای دەكەن كە ناوكی ترێ كاریگەرییەكانی چارەسەری كیمیاوی بۆ چاكبونەوەی لە نەخۆشی شێرپەنجە خێراتر دەكات، چونكە پێكهاتەكانی ناوكی ترێ دژی خانە شێرپەنجەییەكان كاردەكان بە تایبەت شێرپەنجەكانی كۆڵۆن و ڕیخۆڵە.
توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە ناوكی ترێ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و ماددەكانی فلافۆنۆید و ترشی لینۆلیك، ئەمەناش پێكەوە دژی خانە شێرپەنجەییەكان كاردەكەن، بێ ئەوەی هیچ كاریگەرییەكی نێگەتیڤ لەسەر لەش جێبهێڵن.
توێژەرەكان دەیانەوێت لە پێكهاتەكانی ناوكی ترێ دەرمانێك دروست بكەن تا لەگەڵ چارەسەری كیمیاویدا دژی نەخۆشی شێرپەنجە بەكاربهێنرێت و چاكبونەوەی ئەو كەسانە خێراتر بێت كە بەدەست ئەو نەخۆشییەوە دەناڵێنن.