پزیشكەكان پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئەم كارە دەكەن

بەپێی ڕاپۆرتێكی نوێ دەركەوتووە كە زۆرینەی پزیشكە پسپۆڕەكان لە كاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا گوێ لە گۆرانی و میوزیك دەگرن.
ڕاپۆرتەكە لەلایەن گۆڤاری پزیشكی بەریتانییەوە بڵاوكراوەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە میوزیك بە هێوركەرەوەیەكی باش دادەنرێت بۆ دەرونی مرۆڤ بۆیە بەشێكی زۆر پزیشكەكان حەزدەكەن لەكاتی ئەمجامدانی نەشتەرگەریدا گوێ لە میوزیك بگرن.
بەپێی ڕاپۆرتەكە لە كۆی 10 پزیشك هەشتیان لە هۆڵی نەشتەرگەریدا گوێ لە میوزیك دەگرن بە تایبەت لەكاتی بەكارهێنانی بڕەردا كە بۆ كردنەوە و دڕینی پێست بەكار دەهێنرێت.
پسپۆڕەكان ڕایدەگەیەنن كە گوێگرتن لە میوزیك لەو كاتەدا وردبینیان زیاد دەكات بەپێچەوانەی ئەوە كە وا باوە میوزیك وردبینی كەمدەكاتەوە و مرۆڤ سەرقاڵ دەكات.
گوێگرتن لە میوزیك سودی بۆ نەخۆشەكانیش هەیە و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازار و بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش، بە تایبەت گەر پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەرییەكە گوێی لێ بگیرێت.






PM:01:19:29/12/2014