بەپێ ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە جگەرەكێشان كاریگەری لەسەر ئازاری پشت هەیە و ئەو كەسانە جگەركێشن و توشی ئازاری پشت دەین، دەتوانن بە وازهێنان لە جگەرە لەو كێشەیە ڕزگاریان بێت.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی روشیستەری بەریتانی ئەنجامیانداوە بۆ ماوەیەك چاودێری سێ هەزارو 500 كەسیان كردووە كە ئازاری پشتیان هەبووە و لەهەمان كاتدا جگەرەكێشیش بوون، پاشان داواین لە بەشێكی ئەو كەسانە كردووە كە واز لە جگەرە كێشان بهێنن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (هێڵس دەی نیوز)ی ئەمەریكی كە ئەنجامی توێژینەوەكەی بڵاوكردۆتەوە، ئەو كەسانەی وازیان لە جگەرەكێشان هێناوە ئازارەكەیان كەمتر بۆتەوە بە بەراورد بەو كەسانەی بەردەوام بوون لە جگەرەكێشان.
پسپۆڕەكان هۆكاری ئەم كاریگەرییەی جگەرە دەگێڕنەوە بۆ ماددەی نیكۆتینی پێكهاتەكەی كە هۆكارێكە بۆ زیادبونی ئازاری لەش لە گشتی و پشت بەتایبەتی.